شەش خۆراكی نمونەیی كە دەتوانرێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێن

چەندین توێژینەوەی زانستی جەخت لەسەر گرنگیی ژەمی بەیانیان دەكەنەوە، شارەزایانی خۆراك باس لە چەندین سوودی ژەمی بەیانیان دەكەن بۆ تەندروستی جەستە و زیادكردنی وزە و چالاكی بە درێژایی رۆژ، پرسیارەكە ئەوەیە كام سەرچاوەی خۆراكی ئەو سوودانە بە جەستە دەبەخشن و دەتوانرێت لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێن.

بەپێی ئەوەی سایتی (WIO News) بڵاویكردووەتەوە، شەش سەرچاوەی خۆراكی هەن كە دەتوانرێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێت و سوودەكانی بێشوومارن، ئەوانیش:

چەرەس و تۆوی تەڕكراو
دانانی چەرەس و تۆوەكان لەناو ئاودا بەدرێژایی شەو، هەرسكردنیان ئاسان دەكات و وادەكات مژینی سەرچاوە خۆراكییەكانی ناوی باشتر بێت، خواردنیشیان بە گەدەی خاڵی وزەی پێویست بە درێژایی رۆژ دەستەبەردەكات، بەشێوەیەكی گشتیش بەسوودە بۆ تەندروستیی مێشك.

پاپایا
ناوە زانستییەكەی (Carica papaya)یە، میوەیەكی تایبەتە كە توێكڵەكەی سەوزە و ناوەوەی زەردە، تامی لەنێوان مانگۆ و شەمام-دایە. خواردنی بە گەدەی بەتاڵ غازاتی ناوسك كەمدەكاتەوە و هەرسكردن ئاسان دەكات، هەروەك بڕێكی باش دژە ئۆكسان و ڤیتامین C دەستەبەردەكات.

شەربەتی سەوزەكان
خواردنەوەی گوشراوی سەوزەكان لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتەهۆی فەراهەمكردنی بڕێكی زۆری سەرچاوەی خۆراكی، زوو دەردانی ژەهرەكان لە جەستە و پاڵپشتیكردنی شێداركردن.

هەنجیر و مێووژ
لەئاونانی هەنجیر و مێووژ بەدرێژایی شەو دەبێتەهۆی ئاسان هەرسكردنیان، خواردنیان بڕێكی زۆر وزە دەستەبەردەكەن، جگە لەوەی پاڵپشتیی تەندروستیی گشتی دەكەن و پرۆسەی هەرسكردن ئاسان دەكەن.

ئاوی رەشكە
تۆوی رەشكە چەندین سەرچاوەی تیایە، سوودی زۆر بەجەستە دەبەخشێت بەتایبەتیش هەرسكردن، دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی هەڵاوسان و غازات. بۆیە خواردنەوەی ئاوی تۆوی رەشكە، هەرسكردن ئاسان دەكات.

مۆز
خواردنی مۆز لەسەر گەدەی بەتاڵ، وزەی خێرا و گونجاو بە جەستە دەدات و، ئاستی شەكر لە خوێندا رێكدەخات، هەروەك ریشاڵەكانی ناوی هەستی تێركردن دەبەخشێت.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك، یەكێتی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی زیادیكردووە

بابەتی دواتر

بلومبێرگ: لە 50 ساڵی رابردوودا ئەم خولەی کۆنگرێسی ئەمریکا ناچالاکترینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share