واتساپ زیرەكیی دەستكرد بۆ تایبەتمەندییەكانی زیاددەكات

بەپێی هەندێك لەو پێگانەی گرنگی بە بوارە تەكنیكییەكان دەدەن، واتساپ هەندێك تایبەتمەندیی نوێ زیاددەكات، لەنێویشیاندا تایبەتمەندییەك كە بە زیرەكیی دەستكرد كاردەكات.

پێگەی (WABetaInfo) بڵاویكردەوە، یەكێك لەو تایبەتمەندییە نوێیانە كە لە واتساپ تاقیكرداوەتەوە، لەڕێیەوە بەكارهێنەری ئەپلیكەیشنەكە دەتوانێت وێنەی كەسی بە تەكنیكی زیرەكیی دەستكرد دروستبكات، ئەم تایبەتمەندییە لە وەشانی ئەزموونیی (v2.24.11.17)ی ئەپەكە دانراوە، كە تایبەت بە ئامێرەكانی ئەندرۆید ئامادەكراوە.

لەڕێی تایبەتمەندییەكەوە بەكارهێنەر دەتوانێت وێنەی خۆی بەو تایبەتمەندییانەی خۆی دەیخوازێت دروستبكات، هەروەك رێگەش دەگرێت وێنە بنەڕەتییەكە لەلایەن كەسانی دیكەوە بەمەبەستی شێواندن و ناشرینكردن بەكاربهێنرێت.

تایبەتمەندییەكی دیكە كە واتساپ دەیەوێت زیادیبكات، رێگرییە لە دەركەوتنی دەنگۆ و هەواڵی نەخوازراو لەسەر بەكارهێنەری ئەپەكە و، سڕینەوەی خۆكردانەی ئەو دەنگۆیانە.

هەروەك پێگەی (WABetaInfo ) بەمدواییە بڵاویكردەوە، واتساپ تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات كە ناوی (People nearby)یە، بەكارهێنەران دەتوانن هەر شتێك بۆ یەكتر بنێرن بەبێ پێویستیی پەیوەست بوون بە ئینتەرنێتەوە.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ سێ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى تویته‌رده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند. جاك دۆرسی، سه‌رۆكایه‌تیی جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share