بۆچی زەوی لە گەشە وەستا و نەبووە هەسارەیەكی “تێپەڕ”؟

هەسارەی زەوی

بەر لە بوونی زەوی و هەسارەكانی دیكە لە كۆمەڵەی خۆردا، زانایان پێیانوایە خۆر بە ‏بازنەیەكی گەورەی تۆز و خۆڵ هاوشێوەی بازنەكانی زوحەل دەور دراوە، ئەمە بەپێی ‏توێژینەوەیەكی نوێ.‏

توێژینەوەكە دەڵێت، پێدەچێت ئەو بازنانە ڕۆڵی هەبووبێت لە ڕێگریكردن لە هەسارەی ‏زەوی تا گەشە بكات و ببێتە هەسارەیەكی تێپەڕ “خارق”، كە ئەم جۆرە لە هەسارە دەگاتە ‏چەند هێندەی قەبارەی زەوی، دەكرێت بگاتە دە هێندەی قەبارەی زەوی، بەپێی ئاژانسی ‏ناسا.‏

زانایانی فەلەكناسی “هەسارەی زەویی تێپەڕ”یان ئاشكراكرد كە لەدەوری 30%ی ئەستێرە ‏هاوشێوەكانی خۆری كۆمەڵەكەمان لە خولانەوەدایە، ئەمەش پاڵیپێوەنان بۆ پرسیاركردن ‏لەبارەی نەتوانینی هەسارەكەمان تا ببێتە هەسارەیەكی تێپەڕ.‏

بۆ زانینی هۆكارەكەی، توێژەران لە ناسا نمونەیەكی كۆمپیوتەرییان بۆ گێڕانەوەی ‏پێكهاتەی كۆمەڵەی خۆر داهێنا.‏

بەپێی گێرانەوەكە، ناوچەكانی فشاری بەرز لە گاز و تۆز و خۆڵ چواردەوری خۆری ‏تازەدروستبووی گرتووە، پێدەچێت ئەم ناوچانە كە فشاری بەرزیان هەیە، بەهۆی جوڵەی ‏گەردەكان بووبێت بەرەو خۆر لەژێر كاریگەریی ڕاكێشانە بەهێزەكەی و، گەرمبوونی و، ‏دەردانی بڕێكی زۆری گازی بەهەڵمبوو.‏

پێشیوایە سێ ناوچە دروستبووە، گەردە ڕەقەكان بەهەڵمبوون و بوونەتە گاز، ئەم ناوچانە ‏بە “هێڵی تسامی” ناوبراوە، لە نزیكترین هێڵی خۆر، یان لە ناوچەی زۆر گەرمدا، سلیكاتە ‏ڕەقەكان گۆڕاون بۆ گاز، لە هێڵی ناوەنددا، بەرگەكە گەرم بووە بە ئاستێك كە بەس بێت ‏بۆ ئەوەی ببێتە گاز، هەرچی هێڵی سێیەمە كە دوورە لە خۆر، بووەتە یەكەم ئۆكسیدی ‏كاربۆن.‏

گەردە ڕەقەكانیش وەك خۆڵ و تۆز جۆرێك بەریەككەوتن لەنێوانیاندا ڕوویداوە و ‏كەڵەكەبوون تا هەسارەكان دروستبكەن.‏

گێڕانەوەكان دەریدەخەن كە بازنەی یەكەم نزیكترینەكان لە خۆر هەریەك لە عەتارد و ‏زوهرە و زەوی و مەریخی دروستكردووە، بازنەی دووەمیش هەسارەكانی كۆمەڵەی ‏دەرەكیی خۆری پێكهێناوە، بازنەی دەرەكیش هەسارۆچكە و تەنە بچووكەكانی دیكەی ‏پێكهێناوە لە پشتێنەی كایبەر، ئەوەش ئەو ناوچەیەیە كە دەكەوێتە دەرەوەی خولگەی ‏هەسارەی نیپتۆن.‏

سەرەڕای ئەوە، توێژەران پێیانوایە بازنەی دووەم پێدەچێت ڕێگربووبێت لە چوونە ‏ناوەوەی ماددەی زیاتر بۆ بازنەی یەكەم كە زەویی تێدا دروستبووە، ئەمەش ڕێگربووە لە ‏گەشەكردنی زیاتری، هەمان ئەو كاتەی كە بازنەی ناوەند دروستبووە هۆكارێكی سەرەكییە ‏بۆ كۆمەڵەی خۆر.‏

بابەتی پێشتر

مەشهەدانی ڕەوانەی لیژنەی ئاكاری پەرلەمان كرا

بابەتی دواتر

بارزانی قسەی بەرپرسانی حزبەكەی بە هەڵوێستی پارتی نازانێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share