دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیس لە سەیدسادق دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگاوە لە زاخۆ فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی زاخۆوە گەیشت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت.

باسی لەوەشكرد، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share