نوێنەری تورکمانەکانی کفری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قسەیکرد و وتی، پشتگیری ئەو بڕیارە دەکەین کە لەبەرژەوەندی تورکمانەکانی کفری دەرچووە و بریتییە لە دابینکردنی کورسییەک بۆ پێکهاتەی تورکمانی کفری.
راشیگەیاند، ژمارەمان نزیکەی چوار هەزار کەسە لە چوارچێوەی 800 خێزاندا و برایانە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە ژیانمان بەسەردەبەین و خاوەنی چەندین حزب و رێکخراو و خوێندنگە و ناوەندین.
ئاماژەی بەوەکرد، سوپاسی ئەو کەس و حزب و لایەنە دەکەین کە پشتیوانی لە داوای رەوای ئەوان دەکەن بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان.