شارەوانی سلێمانی هەواڵی فرۆشتنی خوێندنگاكان ڕەتدەكاتەوە

سلێمانی

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی هەواڵی فرۆشتنی ژمارەیەك خوێندنگا ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، ئەوەی خراوەتە زیادكردنەوە دوو قوتابخانەی توركییە و ئەو زیادكردنەش ڕاگیراوە.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، لە‌ زۆربە‌ی سایت و كە‌ناڵە‌كانی ڕاگە‌یاندن ھە‌واڵی فرۆشتنی چە‌ند قوتابخانە‌یە‌كی ناو شاری سلێمانی بڵاوكراوە‌تە‌وە‌ “كە‌ دورە‌ لە‌ ڕاستییە‌وە‌”.

دەشڵێت، تە‌نھا دوو قوتابخانە كە‌ خوێندن بە‌ زمانی توركییە و خوێندن ساڵانە‌ بە‌ پارە‌یە‌، بە‌بڕیاری ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و بە‌ڕاوێژ لە‌گە‌ڵ وە‌زارە‌تی پە‌روەردە‌ و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیار هەبووە بە زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشرێن بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتی كە‌می قوتابخانە‌.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕونیشیدەكاتەوە، بەڵام دواتر بڕیار دە‌رچوو بە‌ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی فرۆشتنی لە‌گە‌ڵ ڕاگرتنی زیادكردنەكە‌.

دوپاتیشیدەكاتەوە، بڕیاری ڕاگرتنی زیادكردنە‌كە‌ لە‌ پە‌یجی فە‌رمی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە بەرواری 3ی ئایار بڵاوكراوەتەوە و لە‌ ڕۆژنامە‌ی (كوردستانی نوێ)شدا بریاری ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ و ڕاگرتنی زیادكردنە‌ بڵاوكراوە‌تە‌وە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بێ ئاگاداریی ئێمە، شارەوانیی سلێمانی لە سەرەتای ئەم مانگەدا زیادكردنی ئاشكرای كردبوو بۆ ئەو خوێندنگایانە، تا بفرۆشرێن”.

ڕونیشكردەوە، كاتێك لە ڕۆژی 3ی مانگدا بە پرسەكەیان زانیوە، دوای ئاگاداركردنەوەی وەزارەتەكانی شارەوانی و پەروەردە، بڕیاری فرۆشتنەكە هەڵوەشێنرایەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت، بۆ ئەو حاڵەتانە پێویستە پێشتر ئاگاداربكرێنەوە، “ئێمە دەزانین چ شوێنێكمان پێویستە یاخود نا، چونكە خوێندنگەمان هەیە، بەهۆی ئەوەی دەزانین دەڕوخێت، پێنج ساڵە داخراوە، ئەوە دەكرێت دوای ڕەزامەندی بفرۆشرێن و پارەكەی بۆ خزمەتی پرۆسەی پەروەردە بەكاربهێنرێت، دواتریش لە گەڕەكە نوێكان بكرێنە خوێندنگا”.

دڵشاد عومەر دوپاتیكردەوە، ئەوان پێویستیان بە خوێندنگە هەیە، ساڵانە بەهۆی فراوان بوونی شار و دروستبوونی گەڕەكی نوێ، پێویستیان بە 20 بینای خوێندنگە هەیە.

بابەتی پێشتر

حكومەت ڕاپۆرتی چاكسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمان دەكات

بابەتی دواتر

تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان: داعش تاوانی جەنگی ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share