ئەدهەم بارزانی مەترسییەك لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە ئاشكرادەكات

ئەدهەم بارزانی لە پەیامێكدا داوا لە سەرجەم لایەنەكان و هاوپەیمانان و بە تایبەت ئەمریكا دەكات كە هێزی خۆیان بخەنەگەڕ تاوەكو چیتر هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دوانەخرێت و دەشڵێت، “هەر دواكەوتنێك تەواوی پڕۆسەی دیموكراتی لە هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم مەترسییەكی زۆر گەورەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ پارێزگاریكردن لە خەبات و تێكوشان و رەنجی ئەم میللەتە كە بەفێڕۆ نەچێت و ئارامی و ئاسایشی كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دووچاری شڵەژان نەبێت پێویستە ئەمریكا رۆڵی سەرەكیی خۆی ببینێت”.

هاوكات ئەدهەم بارزانی داوا لە ئەمریكا دەكات كە رۆڵی خۆی بگێرێت و نەهێڵێت هەندێك لایەنی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بنەماكانی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان بخاتە مەترسییەوە، چونكە بارودۆخەكە زۆر ناسك و هەستیارە.

بابەتی پێشتر

ئەفسەرێكی سوپای عێراق بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سودانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەیەك لەگەڵ هەرێم دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share