ئەفسەرێكی سوپای عێراق بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە گیانیلەدەستدا

بۆمبێكی چێندراو لە سنووری خورماتوو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای عێراقدا تەقییەوە، بەهۆیەوە سەربازێك گیانیلەدەستدا و ئەفسەرێك و سێ سەربازی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێكی چێندراو لە سنووری خورماتوو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای عێراقدا تەقییەوە، بەهۆیەوە سەربازێك گیانیلەدەستدا و ئەفسەرێك و سێ سەربازی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو ئەفسەرەی كە برینداربوو، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی حکومی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەستگیرکرا. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی…
Total
0
Share