لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنووری قەزای خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغداد لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنووری قەزای خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە کوردە و سەرباز بووە لە سوپای عێراق و بریندارەکانیش بەهەمان شێوە سەربازن.