پەرلەمانتارێك: دوای وردبینیكردن لە لیستەكان مووچەی مانگی 4 دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی رێگای بە وەزارەتی دارایی عێراق داوە تا ئەو كاتەی بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێم تەواودەكرێت ناردنی پارە بە شێوەی كاش بەردەوامبێت و دەشڵێت، “دوای وردبینیكردن لە لیستەكان مووچەی مانگی 4 دەنێردرێت”.

غەریب ئەحمەد ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دادگای فیدراڵیی عێراق رێگای بە وەزارەتی دارایی عێراق داوە تا ئەو كاتەی بە بانكیكردنی مووچە تەواودەكرێت ناردنی پارە بە شێوەی كاش بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت بۆیە هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچە نییە.

وتیشی، “دوای وردبینكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکەم

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه‌ و هه‌مووان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دامەزراوەی دادوەریی عێراق سەربەخۆ و رێزلێگیراوە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دامەزراوەی دادوەریی عێراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و رێزلێگیراوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
Total
0
Share