کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گەنجان ئاگاداردەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە گەنجان دەڵێت، “کاتتان لەبەردەمدایە بۆ نوێکردنەوەی داتاکانتان و بەدەستهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان.”

لە راگەیەندراوێکدا، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی دواینیوەڕۆی ئێوارە بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران کراوەن.

داوا لە گەنجان دەکات لە لەدایکبووانی ساڵی 2006 سەردانی بنکەکان بکەن و بەڵگەنامە رەسەنەکان و کۆپیان لەگەڵ خۆیان ببەن.

 

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی کەرکوک: لە ماوەی دوو هەفتەدا سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکراون

بابەتی دواتر

ئەو شوێنانە دیاریکران کە بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە حاجیان دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share