مانگی داهاتوو سایلۆی گەرمیان وەك تاقیكردنەوە گەنم وەردەگرێت

بڕیارە مانگی داهاتوو سایلۆی گەنمی گەرمیان ‌بکرێتەوە‌ و گەنم وەربگرێت، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، لە مانگی یەکەمدا تەنها بۆ تاقیکردنەوە گەنم وەردەگیرێت.

عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “مانگێکی دیكە سایلۆی گەنمی گەرمیان  دەكرێته‌وه‌ و لە مانگی یەكەمدا تاقیدەكرێتەوە، دواتر لە دوومانگی داهاتوودا ڕاستەوخۆ گەنم لەو سایلۆیە وەردەگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، 95‏%ی کارەکانی سایلۆی گەنمی گەرمیان تەواوبووە، کە توانای وەرگرتنی 40 ھەزار تۆن گەنمی ھەیە.

وتیشى، بودجەی تەرخانکراو بۆ سایلۆكە 20 ملیار دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرھێنان تەرخانکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێككەوتنی هەرێم و بەغداد سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەكردنی لە رێگەی سۆمۆوە هەنگاوێكی گرنگە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موسەنا سامەرائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد. لە…
Total
0
Share