تەندروستیی کەرکوک: لە ماوەی دوو هەفتەدا سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکراون

وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، “لە ماوەی دوو هەفتەدا سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکراون”.

سامان یابە عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکراون، ئێستا دۆخی تەندروستی دووانیان باشە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک، ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە حاڵەتەکان دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەڵام لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک ماوەتەوە و چارەسەر وەردەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بۆ میدیاکان: تا کاتی بڕیاردان لەسەر کەیسەکەی د. عەبدوللەتیف وتی وتی بڵاومەکەنەوە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ کەیسی د. عەبدوللەتیف پێکهێندرابوو، لە ئێستادا کارەکانی تەواوکردووە و…
Total
0
Share