دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی رەتکردەوە

سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدانی پەسەندكراو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە رەتکرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق وەڵامی ئەو سکاڵایەی دایەوە کە لەسەر کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی 2024ی هەرێم تۆمارکرابوو.

دادگاکە بڕیاریدا فەرمانی سالاریی بۆ راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەڵبوەشێنێتەوە کە سەبارەت بە نادەستووریبوونی ماددەی 2ی سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان دەریکرد لە 7ی ئایاری ئەمساڵدا.

دوای فەرمانە یاساییەکەی دادگای فیدڕاڵی، یەکێتی تانەی لە بڕیارەکەدا و داوای لە ئەنجومەنی کۆمسیاران کرد کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە و رۆژی 16ی ئایار، تانەکە وەرگیرا و هەر ئەو رۆژەش، مەروان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێوشوێنە ئیدارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئاوات محەمەد: رێگەنادەین هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتیی کرێکاران بکات

بابەتی دواتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بەهیچ شێوەیەک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share