سێ وەزیری عێراقی داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد

لەدوای دەرچوونی بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سێ وەزیریش داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد.

بەپێی ئەو بەڵگانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە کاردانەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە.

هەرسێ وەزیرەکە سەر بە هاوپەیمانێتی پێشکەوتنن و لەنامەی دەستلەکارکێشانەوەکەشیاندا ئاشکرایانکردووە، وەک کاردانەوەیەک لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەو بڕیارەیان داوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڵوێستى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڕیاری ڕاگرتنى كارەكانی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ “سەرکەوتنی دیموکراسییەت و سەروەریی بڕیاری دادگا ناوده‌بات”.…
Total
0
Share