سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بەهیچ شێوەیەک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “یەکێتی بەهیچ شێوەیەک و هیچ جارێک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەو رەخنانەی لە یەکێتی دەگیرێن سەبارەت بە کورسی پێکهاتەکان بێبنەمان، یەکێتی بەهیچ شێوەیەک و هیچ جارێک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە، ئەوەی هۆکاربوو بۆ لابردنی کورسییەکانیان هەڵسوکەوتی هەندێک لە پێکهاتەکان بوو لەنێو پەرلەمان و دامەزراوەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کە بڕیاری دانانی پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان دراوە، رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share