هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا نەوتی سعودیەی تێپەڕاند

ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە ئاستی هاناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بۆ 235 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە، ئەمەش زیاترە لەو نەوتەی سعودییە هەناردەی دەکات.

لە ڕاپۆرتی ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکادا هاتووە، لە هەفتەی ڕابردوودا ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە 235 هەزار بەرمیل، هەروەها تێکڕای هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە نۆ وڵاتەوە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 640 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

ئاماژە بەوەشکراوە کە هاوردەی نەوتی ئەمریکا بە بڕی 206 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە هاوردەی نەوت گەیشتە چوار ملیۆن و 846 هەزار بەرمیل.

ئیدارەی وزەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکەی بەبڕی 41 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا زۆرترینی لە کەنەداوە بووە بە بڕی 924 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و کەمترینیشی لە بەرازیلەوە بووە بەبڕی 64 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت

بابەتی دواتر

چۆمان.. پێشمەرگەیەک بەهۆی هەڵدێرانی لە شاخ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share