قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رێگەنادەین هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتیی کرێکاران بکات”.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کار، لەگەڵ لیژنەی سەلامەتیی کرێکار کۆبووەوە، گفتوگۆ کرا لەبارەی جێبەجێکردنی تەواوی یاساو رێنماییە کارپێکراوەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، قائیمقامی سلێمانی جەختیکردەوە لەوەی رێگەنادەن هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ژینگەیی کرێکاران بکات، بەپێی یاسا، رێکارەکان لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارەکان دەگیرێنەبەر، لیژنە هاوبەشەکان چاوپۆشی لەهیچ کۆمپانیا و خاوەنکارێک ناکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر دەستەبەرکردنی کرێکاران لەلایەن خاوەنکارەکانەوە و بەپیچەوانەوە بە سەرپێچی هەژماردەکرێت.