بێگەرد تاڵەبانی: پارێزگاری لۆركامان بە فەرمی بانگهێشتی هەرێمی كوردستان كرد

“وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هەرێم دەڵێت،” لە سەردانەكەمان بۆ ئیسپانیا بە فەرمی بانگهێشتی پارێزگاری لۆركامان كرد بۆ هەرێمی كوردستان”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند،”ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانمان وەكو شاندی هەرێم، بەهەماهەنگی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و دامەزراوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی – عێراقی ، لەلایەن پارێزگاری لۆركا پێشوازیمان لێكرا و لەم دیدارەماندا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەكانمان كرد ،بە تایبەتی لەبوارەكانی كشتوكاڵی و پیشەسازی و بازرگانی.

راشیگەیاند، لە ڕێورەسمی ئەم پێشوازییە گەرمەدا وێرایی سوپاسكردنی پارێزگاری لۆركا،بە فەرمی بانگهێشتی هەرێمی كوردستانمان كردن ،بۆ ئەوەی لەنزیكەوە سوود لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ببین و بەشداریبكەن لە ئەنجامدانی سەرمایەگوزاریی و پێشخستنی جووڵەی ئابوری و پیشەسازی و كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و ئاڵوگۆری ئەزموونی نێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆی هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار سەرپێچی لە كامێراكانی ناوشار تۆماركراون

بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار سەرپێچی لە كامێراكانی ناوشار تۆماركراون. ئاسۆ محەمەد…
Total
0
Share