ئاگر لە مۆڵێكی هەولێر كەوتەوە

ئاگر لە مۆڵێكی هەولێر كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەوە كۆنتڕۆڵكرا.

ئەمشەو باڵەخانەی تابلۆمۆڵ لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاگریگرت و پاش ماوەیەك لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەوە كۆنتڕۆڵكرا.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، رووداوەكە تەنها زیانی ماددی هەبووە، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

بەدروستی سەرچاوەی ئاگرەكە نازانرێت، بەڵام پێدەچێت لە چێشتخانەیەكی مۆڵەكەوە سەریهەڵدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ببینە كاتێك دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی شەهید هاوكار دەستگیردەكەن

دوای شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هەڵدەكوتنە سەرماڵێك كە وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت بە شەق…
Total
0
Share