بێگەرد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی ناوەراست و خواروی عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئەمڕۆ سەدانی بەغدادمان کرد.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و تیمی هونەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆبوینەوه، دواتر لەگەڵ لێژنەی 57 کۆبوینەوە کە تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی گەنم، گفتوگۆی زۆر وردمانکرد لەسەر مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی هەموو ئەو رێکارانەی کە ئەمساڵ گرتومانەتەبەر، بۆ سەلماندنی راستی و دروستی داتا و زانیارییەکانی جووتیارانی هەرێم ، تاوەکو بەهەمان شێوەی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەرهەمی گەنمەکەیان رادەستی سایلۆکان بکەن.

بێگەرد تاڵەبانی دەشڵێت، دوای گفتۆگۆیەکی زۆر لەنێوان هەردوولاماندا تارادەیەک لێکتێگەیشتن هەبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی گەنم.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئێمە جەختمانکردەوە کە ئەمساڵ دەبێت لەسەر بنەمای بڕشتی گەنم واتە (غلە) بۆ هەر دۆنمێک چەند لە جووتیارانی عێراق وەردەگیرێت بەهەمان شێوە مامەلە لەگەڵ جووتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئەوەش دەڵێت، تیمەکەی حکومەتی فیدراڵ زیاتر جەختیاندەکردەوە لەسەر بابەتی دانانی رێژەیەک بە پێی ئەو داتایانەی ساڵانی رابردوو، بۆیە ئێمە دانانی رێژەمان پەسەندنەکرد وە بۆ دەستەبەرکردنی مافی جووتیاران بڕیارە ئەمشەو و بەیانی چەند کۆبونەوەیەکی تر ئەنجامبدەین، بە ئامانجی گەیشتن بە بڕیارێک کە دادپەروەریی تێدابێت لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی كوەیت كۆبووەوە

بابەتی دواتر

رێگایەك دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرترین باران لە كوێ باریووە؟

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆكی بڵاوكردەوە. بەپێی ئامارەكە زۆرترین…
Total
0
Share