خۆكوژێك بەر لە چوونە چێشتخانەیەك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا

خۆكوژێك بەر لە چوونە چێشتخانەیەك لە داقوق لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، خۆکوژەکە بەنیازبووە بچێتە نێو چێشتخانەی زەیتون كە دەكەوێتە سەر رێگای کەرکوک-بەغدا لە سنووری قەزای داقوق.

وتیشی، “بەڵام هێزە ئەمنییەکان زانیارییان لەسەری هەبووە و، بەر لە چوونە نێو چێشتخانەکە و شوێنی مەبەست، تەقەی لێکراوە و کوژراوە”.

باسی لەوەشكرد، لەئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنی رووداوەكە بڵاوبوونەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری شوێنەوارناسییەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین…
زیاتر ببینە

دەزگای مین: هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە

بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کارەکانیان دروستکردووە.…
Total
0
Share