لەتیف نێروەیی: سیاسەتی یەکێتی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانە

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “دوای سەری ساڵ دەست بە دانوستان دەکەین لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پارێزگاری کەرکوکیش بە دڵنیاییەوە پشکی کورد دەبێت.”

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “یەکێتی لەدوای سەری ساڵەوە بەرنامەی خۆی هەیە و لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو پێکهاتەکان دەست بە دانوستان دەکات، هاوکات شێوازی دانوستانی یەکێتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جیاوازە، چونکە لە هەر چوار پارێزگاکە سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە و لە کەرکوکیش دەمانەوێت بە پێی قەبارەی خۆمان بەشداری پێکهێنانی ئیدارەی شارەکە بکەین”.

جەختیلەوەش کردووەتەوە، “هەنگاوەکان بەو ئاڕاستەیە دەبن ئیدارەیەک بێتە کایەوە و خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکات بێ جیاوازی و هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن، وەک لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە کە دەبێت رەنگدانەوەی چەپکە گوڵەکە بێت”.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەتیف نێروەیی دەڵێت، “پارێزگاری کەرکوک بە دڵنیاییەوە پشکی کورد دەبێت، دڵنیاییمان داوەتە عەرەب و تورکمان کە قۆرغی دەسەڵات ناکەین، هاوکات ئەوەی تا ئێستا گوێمان لێبووە لایەنەکان ئامادەی دانوستانن لەگەڵ یەکێتی و هەڵوێستییان تائێستا ئەرێنییە، سیاسەتی یەکێتیش ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانە و ئەوانیش پێشوازی لەو سیاسەتە دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی عێراق سزای دارایی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بە چەسپاندنی میکانیزمی “خەرجیی فیعلی” لەبری “تەرخانکردنی پەسەندکراو”، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی…
زیاتر ببینە

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی: 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانم لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە 

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند، 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانی لە زیندانەکانی دەسەڵاتی…
Total
0
Share