سیروان محەمەد: رۆژانە 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژانە 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و لەم وەرزەدا خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی كەمە.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بە تێكرا لە شەو و رۆژێكدا 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و دۆخی كارەبا لەم وەرزەدا باشە و خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبای نیشتمانی كەمە.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت تا سەرەتای مانگی حوزەیران بتوانرێت بەم میكانیزمەی ئێستا كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان بدرێت و بە زیادبوونی خواست كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان كەمدەبێتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەفدێكی یەكێتی و حزبی دەعوەی تەنزیمیی عێراق كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغداوە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share