لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغداوە دڵنیایی دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و بڕیاری خەرجكردنی دراوە، هاوكات هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكرادەكات.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی چوار دراوە و پێشتر مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران نێردراوە و مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش دەنێردرێت.

ئەو پەرلەمانتارە تەئكیدیكردەوە و وتیشی، ” وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستەكان دەكات و دوای تەواوكردنی وردبینیەكە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بە روونی پێشێلی ئاگربەست دەکەن

هەسەدە بڵاویکردەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق رێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانی پێشێلدەکەن. راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە، سەرەڕای…
Total
0
Share