له‌ 10 ڕۆژدا نۆ كۆڵبه‌رى كورد بوونەتە قوربانی ‏

لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، 9 کۆڵبەرى كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان ‏له‌ده‌ستداوه،‌ یان برینداربوون. ‏

ڕێکخراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەنگاو ڕایانگەیاند، سێ کۆڵبەری ‏گوندێکی سەر بە ورمێ چەند ڕۆژێک پێش ئێستا و لەکاتی کوڵبەریدا بەهۆی بەفر و ‏سەرماوە، بێسەروشوێن بوون و تاکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا ئێرانىیەكان، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، 9 کۆڵبەر لە ‏ڕۆژهەڵاتی كوردستان تووشی ڕووداوى ته‌قه‌كردن، یان کارەسات هاتوون به‌هۆی سه‌رما ‏و به‌فربارینه‌وه‌.‏

به‌پێی ئاماری بڵاوكراوەی میدیاكان، 10 ڕۆژ پێش ئێستا و لە 8 و 9ى ئه‌م مانگه‌دا، دوو ‏كۆڵبه‌ر به ‌ناوه‌كانى عوسمان محەمەدی و یاسر سەحرایی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری ‏نێوان ناوچە کوردییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار ‏بوون. ‏

هەروەها له‌ 14ى ئەم مانگەشدا کەسێکی تر بەناوی مێهران ڕەحمانی، کە تەمەنی 24 ‏ساڵ بووە، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی تەقەی هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە، ‏گیانیلەدەستداوە و دوو کۆڵبەری تریش لە هەمان کاتدا بە ناوەکانی ئیبراهیم ڕەحمانی و ‏هاوڕێ ئەحمەدی بەسەختی بریندار بوون.‏

کۆڵبەرەکان خەڵکی گوندەکانی سەر بە شاری بانە بوون .‏

لاى خۆیه‌وه‌، ڕێکخراى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكردووه‌، لە ڕۆژی ‏پێنجشەممەی ڕابردووەوە، سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی باوانی سەر بە شاری ورمێ، بە ‏ناوەکانی بارزان مەیهەنی، ئەسعەد سەیدانیفەرد و بەهلول سەیدانیفەرد، بەهۆی بارینی ‏بەفرێکی زۆرەوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە دۆڵی بەناری ورمێ بێسەروشوێن بوون.‏

لەو ڕۆژەوە کۆڵبەرەکان پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەکانیاندا نەماوە، خەڵک دەستیانکردووە ‏بە گەڕان بەدوای کۆڵبەرە ونبووەکان و ڕزگارکردنیان، بەڵام تاکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی ئاشکراکرد

شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانەوە…
Total
0
Share