ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە قەزاکردنی پیرمام و عەنکاوای پەسەند کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و بەزۆرینەی دەنگ بە قەزابوونی “پیرمام و عەنکاوا” پەسەندکران.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا گۆڕینی هەردوو ناحیەی “پیرمام و عەنکاوا” بۆ قەزا خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەکە پەسەندکرا.

لە ماوەی سێ مانگدا چەندین یەکەی ئیداری لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان تیادا کرا و پێشتریش هەردوو قەزای زاخۆ و سۆران کرانە ئیدارەی سەربەخۆ.

هەر لەمساڵدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ هەردوو ناحیەی حاجیئاوا و بازیانی گۆڕی بۆ قەزا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share