پۆلیسی سلێمانی: لەسەر کوشتنی کچەکەی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس لە رووداوی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان دەستیان پێكردوو دەركەوت كە باوكەكە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كچەكەیی و بەسەختی برینداری كردووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

پۆلیس دەڵێت،  دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتوودا، توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن  بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە.

 

 

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

بابەتی دواتر

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدی یاوەری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share