پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدی یاوەری

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی رابەر و گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و یاوەرانیان.

لە پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “بە دڵتەنگیی و خەمێکی قووڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابی عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دۆست دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه و یاوەرانی”.

سەرۆک بافڵ ئاماژە بەوەش دەکات، لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن.

لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: دوورخستنەوەی بەرپرسانی سنوورەکەمان بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە لەکاتی لافاوەکاندا

پارێزگاری هەولێر باس لە هۆکاری دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی سنووری پارێزگاکە دەکات کە “بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە بەرامبەر…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی: رەتکردنەوەی چارەسەرە پزیشکییەکان کاریگەریی خراپی لەسەر مانگرتووان دەبێت

 بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، “رەتکردنەوەی چارەسەرە پزیشکییەکان لەلایەن مانگرتووانەوە کاریگەریی خراپی هەیە” د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share