نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى.
ئەمڕۆ دووشەمممە نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، هه‌واڵى به‌ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له ياوه‌رانيان له رووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.
هەر لە پەیامەکەشدا هاتووە، له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لە کۆتایی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن، خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به خێر.