لە بینایەکی بازرگانی لە هەولێر ئاگرکەوتەوە

کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە بەشێ دەرەوەی بینایەکی بازرگانی لە شەقامی 100 مەتری هەولێر ئاگر کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەشی سەرەوەی بینایەکی بازرگانیی شاری هەولێر ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بیناکە وەک پێشانگای فرۆشتنی بابەتی کارەبایی و جوانکاریی ناوماڵ بەکارهاتووە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: وەک جلوبەرگی لەنگە جلی نەشتەرگەری لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری دەفرۆشرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر جلوبەرگی نەشتەرگەری دەفرۆشرێت و وەزیری تەندروستیش ئاگادارە. عەباس…
Total
0
Share