دوایین زانیاری لەبارەی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران

میدیاکانی ئێران شوێنی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی ئێران لە زاری ئەندامێکی فریاگوزاری مانگی سووری ئێرانەوە رایانگەیاند، “شوێنی وردی رووداوەکە دیاریکراوە و لە چەند خولەکێکی دیکەدا دەگەینە دواسیگناڵی جی پی ئێسی هەلیکۆپتەرەکە”.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئێرنا، ئەو هەلیکۆپتەرەی کە سەرۆک کۆمار و هاوەڵەکانی هەڵگرتبوو، لە ناوچەی دارستانی دیزمار لە نێوان گوندەکانی ئوزی و پیرداود تووشی رووداوێک بووە.

هەلیكۆپتەرەکە هەریەكە لە ، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵا هاشمی، ئیمامی مزگەوتی گەورەی تەبرێز و مالك رەحمەتی پارێزگاری تەبرێزی تێدابووە.

بابەتی پێشتر

رێكارەكانی دامەزراندن لە هەرێم دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

دەستەی ژینگە: لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share