هۆشداری لە دووبارە گەڕانەوەی کۆیلایەتی بۆ سعودیە دەدرێت

سعودییە

رۆژنامەیەکی بەریتانی وردەکاریی بڵاوبوونەوەی کۆیلایەتی لە وڵاتی سعودیە بە شێوەیەکی نوێ و لە رێگەی پێگە ئەلیکترۆنییەکانەوە بڵاودەکاتەوە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، “بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە سعودیە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەیسەندووە بە شێوەیەک کۆیلایەتی نوێی هێناوەتە کایەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “پێگە ئەلیکترۆنییەکان بازاڕێکی گەرمی کڕین و فرۆشتنی کۆیلەکانن و بەردەوام ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێگەی ئەمانەوە خزمەتکارەکانیان بەدەستدەخەن بە نرخ و شێوازی جیاواز روو لە بەرزبوونەوەن”.

ئاشکراشیکرد، “پێگەی حەراج گەورەترین بازاڕی کۆیلایەتییە، هەموو رۆژێک دەیان ریکلامی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی خزمەتکار و شۆفێر وباخەوانی لەلایەن هاوڵاتییانی سعودیەوە تێدا ئەنجامدەدرێت، تەنها لە ساڵی رابردوودا پێگەکە 2.5 ملیۆن سەردانیکەری هەبووە، ئەمەش کارئاسانیکردنێکی روونە بۆ کۆیلایەتی نوێ”.

هەر لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە، “خزمەتکارە فلیپینییەکان خواستێکی زۆریان لەسەرە نرخیان لەوانی دیکەش گرانترە، بەڵام زۆرینەیان بە شەو و رۆژ کاردەکەن، بەشێک لە خزمەتکارەکان کە خاوەنی رەگەزنامەی جۆراوجۆرن بە نرخێکی زۆر کەم کاردەکەن”.

باسی لەوەش کردووە، “دەبێت خزمەتکارەکان لە لایەن هاوڵاتییەکی  بارمتە بکرێن، ئەو کەسە مافی ئەوەی هەیە دەستبەسەر پاسپۆرتەکانیان بگرێت و چۆن دەیەوێت بەو شێوەیە مامەڵە بکات، ئەمەش خزمەتکارەکانی کردووتە دۆخێکی قورسەوە، هەرچەندە بڕیارە تا ساڵی 2030 پێویستیان بەوە نەمێنێت”.

بابەتی پێشتر

بۆمبێكی دەنگی لە گەڕەكی شۆرجەی كەركوك تەقییەوە

بابەتی دواتر

واتسئەپ لە هەفتەی داهاتووەوە لە 49 جۆر مۆبایلدا نامێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share