تەقینەوەیەك لە ئامەد روویدا

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە ئامەدی باكووری كوردستان، نۆ كەس برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە، بەهۆیەوە هەشت كەس لە ریزەكانی پۆلیس و هاوڵاتییەكیش برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوەكە لەكاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلیكی پۆلیس بووە لە رێگەی سەرەكیی ئامەد-مێردین دا كە بە تەنیشت ئۆتۆمبێلێكەی پۆلیسدا تێپەڕیوە و تەقیوەتەوە.

هاوكات سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیاش رایگەیاند، “دوو كەس بە تۆمەتی رووداوەكە دەستگیركراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆشكى سپی: به‌هۆی تره‌مپه‌وه‌ ئێران توانا ئه‌تۆمییه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی توانا ئەتۆمییه‌كانى ئێران و خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، به‌هۆی کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ…
Total
0
Share