زانایان پڕۆتینێك بۆ جێگرتنەوەی شەكر دادەهێنن

زانایان بایۆتەكنەلۆجیا (التكنولوجيا الحيوية) پرۆتینێكی شیرین-یان داهێنا بۆ جێگرتنەوەی شەکر لە بەرهەمەكانی داهاتوودا، ئێستاش لە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەدایە.

پێشبینی دەكرێت پرۆتینەكە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕوانامەی پاڵپشتی وەربگرێت، وەك ئەوەی رۆستیسلا كۆفالێڤسكی، بەڕێوەبەری داهێنان لە کۆمپانیای ئەفکۆ ئاماژەی پێدا.

وتیشی، “سەلامەتیی پرۆتینی شیرین بە گرنگییەکی بنەڕەتی دەزانین، بۆیە هەر لە سەرەتاوە رێچكەیەكمان بۆ توێژینەوە پەرەپێدا کە مەرجەکانی پەسەندکردن دەیگرێتەوە، ئێستاش توێژینەوە کلینیکیەکان لەسەر مرۆڤ گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی”.

بەپێی راگەیەندراوی كۆمپانیاكە، پرۆتینە داهێنراوەكە هەزاران جار شیرینترە لە شەکر، لەهەمان كاتدا نابێتە هۆی دەردانی ئەنسۆلین و رێژەی شەکر لە خوێندا زیادناکات.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە قەیسەریی کۆنی کەرکوک کەوتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: رووداو و یادەوەرییە ئازاربەخشەکان هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share