تەندروستیی جیهانی داوادەکات کوتان بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا ڕانەگیرێت

ڤاکسینی ئۆکسفۆرد – ئەسترازینیکا لەماوەی ڕابردوودا چەیدن نیشانەی پرسیاری لەسەر دروستکرا، بەوەی دەبێتەهۆی خوێنبەربوون و مردن، بەڵام تەندروستیی جیهانی داوا لە ئەوروپا دەکات کوتان بە ڤاکسینەکە ڕانەگیرێت چونکە هێشتا کاریگەرە.

نوسینگەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە کوتان بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا ڕانەگرن، “چونکە دەرکەوتووە کاریگەرە و ڕێگری لە توشبوونی زیاتر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات”.

ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات لە بەرامبەر ڤاکسینەکەدا ترس بخەنە لاوە و کوتان بە ڤاکسینەکە بەردەوامی پێبدەن چونکە تا ئێستاش ڤاکسینەکە دەتوانێت لە هەڵمەتی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا پێشبخات.

ئەوە لە کاتێکدا پێشتر هەریەک لە وڵاتانی هۆڵەندە و ئیرلەندا و سوید و ئەڵمانیا گومانیان خستبووە سەر ڤاکسینی ئەسترازینیکا و کارەکانیان ڕاگرتبوو یان سانسۆریان کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی سەرەتایی: یەکێک لە چارەسەرەکانی شێرپەنجە ڤایرۆسی ئایدزیش لەناودەبات

ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریانخستووە، دەرمانێکی چارەسەری ‏شێرپەنجە کە بەرهەمی کۆمپانیای “مێرک”ــە، ڤایرۆسی ‏HIV‏ دەکاتە ئامانج، کە هۆکاری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لە سلێمانی و هەولێر کۆلێرا هەیە و ئەگەری هەیە لە ناوچەکانی دیکەش بڵاوببێتەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، هەرێمی کوردستان لەو ناوچانەیە کە بەکتریای کۆلێرا تێیدا ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە، ئێستا لە…
Total
0
Share