توێژینەوەیەک: رووداو و یادەوەرییە ئازاربەخشەکان هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەرن

تیمێکی زانایانی ئیسپانی کە سەرقاڵی توێژینەوە بوون لەسەر هۆکارەکانی زوو دەرکەوتنی زەهایمەر لە مرۆڤدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەگەر کەسێک بە ئەزموونێکی ئازاربەخشدا تێپەڕێت، وەک دوورکەوتنەوە لە کەسێکی نزیکی  یان کۆچی دوایی کەسێکی نزیکی، ئەوا لە تەمەنێکی زووتردا زیاتر تووشی نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەر دەبێت”.

توێژینەوەکە ئەوەی شیکردووەتەوە، کاتێک مرۆڤ تووشی نەخۆشی زەهایمەر دەبێت، جەستەی دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر زیاتر لە دوو جۆر پرۆتینی سروشتی کە پڕۆتینەکانی ئەمیلۆید و تاو-ن.

تیمی توێژینەوەکە نموونەی شلەی بڕبڕەی پشتی بەشداربووانیان وەرگرتووە کە ژمارەیان 1290 کەسە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەدەست فشاری زۆرەوە دەناڵێنن، بڕێکی زیاتری ئامیلۆید و تاویان هەیە و تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە رووداوێکی سەختیان بەسەر هاتووە وەک شۆک بەهۆی رووداوێکی منداڵی  یان ناوەڕاستی تەمەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی هاوسەرگیریی ناجێگیر %50 مەترسییەکانی نەخۆشیی دڵ زیاتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەرییەکانی ژیانی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستیی دڵ دەردەخات، بەپێی توێژینەوەکە ئەوانەی دڵخۆش نین لە پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکانیاندا زیاتر…
Total
0
Share