ئەو بڕە شەکرەی بۆ جەستە پێویستە بەبێ زیانی تەندروستی چەندە؟

زانایانی بواری پزیشکی ئاشکرایانکردووە، مرۆڤ نابێت بەتەواوی دەستهەڵبگرێت لە خواردنی شەکر، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکیی گلوکۆزی جەستەیە.

ئالا بۆگۆزیفا، شارەزای زانستی پزیشکی و تەکنەلۆژیای ژیانی، سەبارەت بەو بڕە شەکرەی لەڕۆژێکدا دەبێت هەر کەسێک وەریبگرێت بەبێ ئەوەی زیانی تەندروستیی هەبێت دەڵێت، “هەر کەسێک لە 24 کاتژمێردا دەبێت 50 گرام شەکر بخوات و دەستهەڵگرتنی تەواوەتی لە شەکر دەبێتەهۆی سةرهةلَدانى نیشانەی نەرێنی و زیانی تەندروستی وەک کەمبوونەوەی شەکر لە خوێندا”.

ئەو شارەزا پزیشکییە دەڵێت، “مەرج نییە وەرگرتنی شەکر تەنها ڕاستەوخۆ لەڕێگەی بەکارهێنانی شەکرەوە بێت، بەڵکو شەربەتە جۆراوجۆرەکان، هەنگوین و مرەباکان دەکرێت سەرچاوەی وەرگرتنی ئەو بڕە شەکرە بن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکەسێک دەتوانێت سیستمی خۆراکیی ڕۆژانەی بەجۆرێک ڕێکبخات کە بڕی شەکری پێویستی لێوەربگرێت، بەجیاوازيی ئەو کەسانەی هەندێک نەخۆشییان هەیە و نابێت شەکر لە سیستمی خۆراکییاندا هەبێت، بەتایبەت ئەوانەی زۆر قەڵەون.

بابەتی پێشتر

هالاند .. 90 ملیۆن بە دوو ساڵ دەرکەوتن

بابەتی دواتر

پاریس کێشەی فرۆشی هەیە و ڕیاڵ مەدرید سوودمەندە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share