لە نوێترین راپرسیدا کە بۆ هەردوو کاندیدی سەرەکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، هەریەکە لە بایدن و ترەمپیش دابەزینی بەرچاویان لە ئاستی جەماوەرییان بەخۆیانەوە بینیوە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، بەپێی نوێترین راپرسی پێش هەڵبژاردن لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی ئەریزۆنا، جۆرجیا، میشیگان، نیڤادا، پەنسلڤانیا و ویکسۆنسن ئەنجامدراوە، 46% ی دەنگدەران ئامادەنین هەلێکی دیکە بدەن بە ترەمپ 52% یش هەمان بۆچوونیان سەبارەت بە بایدن هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا جۆ بایدن ئەرکێکی قورسی لەسەرشانە ئەویش کۆکردنەوەی دەنگی ئەو کەس و لایەنانەیە کە هەڵبژاردنەکە بە گرنگ نازانن.