سەرۆکی ئەمریکا.. زۆرترین دەسەڵات لەلای بەهێزترین پیاوی جیهان

“بەهێزترین پیاوی جیهان”، ئەو وەسفەی کە نوێ نییە بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەڵکو دەربڕینێکە چەندین ساڵە بۆ گەورەی کۆشکی سپی بەکاردەهێنرێت، سەرۆکی ئەو وڵاتەی ڕێڕەوی سیاسەتی جیهان دادەڕێژێت و حکوم بە ئابوریی جیهانەوە دەکات.

ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بە سەرۆکی ئەمریکا فراوانە چ لە ڕووی سیاسی، ئابوری و سەربازیشەوە لێرەدا دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەخەینەڕوو:

سەرپەرشتی کردنی جێبەجیکردنی یاساکان

سەرۆکی ئەمریکا ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی یاساکان دەکات.

دامەزراندنی سەرجەم پۆستەکان

سەرۆکی ئەمریکا سەرجەم کەسەکان بۆ پۆستەکان دادەمەزرێنێت، لەوانە پۆستە وەزاری، ئیداری و سەرۆکەکان هەروەها ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی دادەمەزرێنێت بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی پیران.

مافی لێخۆشبوون و ڕاگرتنی سزاکان

سەرۆکی ئەمریکا مافی لێخۆشبوون و ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزاکانی هەیە بۆ ئەو تاوانانەی دژی ئەمریکا دەکرێن.

مافی ڤیتۆ

خاوەنی گەورەترین پۆست لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مافی ڤیتۆ کردنی هەر یاسا و بڕیارێکی هەیە.

دەسەڵاتی بێسنوری سەربازی

لەلایەنی سەربازییەوە سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی بێسنوری پێدراوە، دەسەڵاتی هەیە فەرمان بە سوپا بکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و چالاکیی سەربازیی لە خاکی وڵاتانی دیکەدا بەبێ ڕاگەیاندنی حاڵەتی جەنگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل.. دەیان کەس کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە توشی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل توشبوونی دەیان هاوڵاتیی وڵاتەکەی بە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ ڕاگەیاند، یەکێک لە ئەگەرەکانیش بۆ کوتانیان بە…
Total
0
Share