شانۆیی “گۆچانەکەی دایکم” نمایشكرا

لە رۆژی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراقدا، لە نوگرە سەلمان شانۆیی “گۆچانەکەی دایکم” نمایشكرا.

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم رایگەیاند، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و چالاكوانانی بواری جینۆساید و ئەنفال، لە نوگرەسەلمان، بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ نمایشێكی شانۆیی پێشكەشكرد.

دەقی شانۆیی “گۆچانەكەی دایكم” لە نووسین و دەرهێنانی محەمەد ئەحمەد، بەرپرسی هۆبەی چالاكییەكان و لە نواندنی هونەرمەند سەلام خەلیفە-یە.

لە چوارچێوەی سەردانێكی كەسوكاری ئەنفالكراوان بۆ نوگرەسەلمان، شەوی پێنجشەممە 16ی ئایار، دەقە شانۆییەكە  كە تایبەت بوو بە گێڕانەوەی گۆشەیەكی چیرۆكە تراژیدییەكانی ئەنفال نمایشكرا.

May be an image of text

May be an image of 12 people, fire and lighting

 

بابەتی پێشتر

رێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەركردە عادل موراد لە سلێمانی بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵی رۆژنامەیەك دەربارەی سلێمانی رەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا…
Total
0
Share