کەشناسیی هەرێم: سێیەم رۆژی جەژنی قوربان خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی لە کاتەکانی ئێوارەدا خۆڵبارین دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرما  نزیک دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە کاتەکانی ئێوارە کەمێک کاریگەری زیاد دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

ئاشکراشیکرد، “پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

 

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

گرژی و ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا تا دێت پەرەدەسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share