گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا تایلاند ناچار دەکات پایتەختەکەی بگوازێتەوە

بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئاووهەوای جیهان روویداوە پێشبینی دەکرێت تایلاند ناچاربێت پایتەختەکەی خۆی بگوازێتەوە.

گەورە بەرپرسێک لە نووسینگەی گۆڕانکاریی ئاووهەوا لە تایلاند بە ئاژانسی رۆژنامەوانی فەرەنسی راگەیاندووە، سەرکردەکانی وڵاتەکە سوورن لەسەر ئەوەی بیر لە گواستنەوەی پایتەخت لە بانکۆکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بکەنەوە.

بیرکردنەوە لە گواستنەوەی پایتەخت لە بانکۆکەوە بۆ شارێکی دیکە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی دەریاکانەوە، کە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا بەشێکی شارەکە ژێرئاو بکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا بە شێوەی گریمانەیی بیر لە گواستنەوەی پایتەختەکە دەکەینەوە، چونکە لە راستیدا پرسەکە پرسێکی ئاڵۆزە پێش دەستکردن بەو هەنگاوە دەکرێت وەک وڵاتی هۆڵەندا بیر لە دروستکردنی بەنداو بکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی وڵاتەکە لە پلانیدایە تا ساڵی 2050 کۆتایی بەو غازە دەردراوە ژەهراویانە بهێنێت کە لە وڵاتەکەیدا هەیە.

 

بابەتی پێشتر

باوک و کوڕێک لە رووباری چۆمان خنکان

بابەتی دواتر

ناوی نوح و محەمەد زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە لە بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share