سەرۆكی ئۆكرانیا: كارەبا بۆ ئەوروپا دابیندەكەین

ئۆكرانیا بەنیازە كارەبا بۆ ئەوروپا دابینبكات و ئەو كورتهێنانەی دووچاری چەند وڵاتێكی ئەوروپا بووە پڕیبكاتەوە.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین كارەبا بۆ ئەوروپا دابینبكەین و ڕۆمانیاش هاوكار دەبێت.

بەهۆی كەمبوونەوەی بڕی غازی هەناردەكراوی ڕوسیا بۆ ئەوروپا بەشێك لەو وڵاتانەی پشتیان بە غازی ڕوسیا بەستبوو دووچاری گرفت بوون كە هۆكارەكەشی سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیایە لەلایەن ئەمریكاوە و ناتوانێت نەوت و غازی سروشتیی هەناردەی ئەوروپا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات: ئامادەین بۆ هەموو پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەتەواوی ئامادەن بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا. ئاژانسی فەرمیی کۆریای…
Total
0
Share