پوتین و بایدن یەک دەبینن و ئەمریکا خرایە لیستی “وڵاتانی نا دۆست”ی ڕوسیا

لە دوای ڕوداوەکانی دەرکردنی دیبلۆماتکارەکان لەلایەن ئەمریکا و ڕوسیاوە، کرملین بڕیاریداوە کە لیستی وڵاتانی دۆست و نادۆست دروستبکات، ئەمریکاش لەناو وڵاتانی نادۆستی ڕوسیادا ناوی هاتووە.

ئەم پۆلێن بەندییەی وڵاتانی جیهان لەلایەن ڕوسیاوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لوتکە چاوەڕوانکراوەکەی ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا و جۆبایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

وابڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ جۆبایدن و پوتین یەک ببینن و چەند پرسێکی پەیوەیست بەو دوو وڵاتە و ناکۆکییەکانی ئەمدواییەیان تاوتووێ بکەن.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی بینینی پوتین و بایدن هەر یەک لە وڵاتانی نەمسا و فینلاندا ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ڕێکخستنی ئەو میواندارییەی سەرۆکانی ئەمریکا و ڕوسیا.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی یەکبینینی جۆبایدن و ڤیلادمێر پوتین لە کاتێکدایە وڵاتەکانیان بەهۆی چەند پرسێک لەوانە قەیرانی ئۆکرانیا و هێزەکانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان و هەردوولا چەند دیبلۆماتکارێکی یەکدیان دەرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو: جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەینەوە

‎ئەمریکا، سعودیە، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، قەتەر و ئیمارات، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئـ.ـێران لە گەرووی هورمز باج لە کەشتییەکان وەردەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بژاردەی سەربازی بەرامبەر ئێران لەسەر مێزە. مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئـ.ـێران بۆ…
Total
0
Share