باوک و کوڕێک لە رووباری چۆمان خنکان

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ باوک و کوڕێک کە دانیشتووی شاری هەولێر بوون لە رووباری چۆمان خنکان.

بەپێی زانیارییەکان، باوک و کوڕەکە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە شارۆچکەی گەڵاڵە کردووە و منداڵەکە کەوتووتە ناو رووباری چۆمان، باوکەکەش بەمەبەستی رزگارکردنی خۆی هەڵداوەتە ئاوەکەوە و خۆشی خنکاوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، باوکەکە ناوی سۆرانە و کوڕەکەی ناوی ئەیهانە و تەمەنی پێنج ساڵانە، لە ئێستادا تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی کوڕەکەیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

یەکەم لێدوانی سالم عیساوی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا تایلاند ناچار دەکات پایتەختەکەی بگوازێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share