بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە دوور لە بەرژەوەندیی حزبی کە ئامانجەکەی تەنیا پاراستنی کوردستان بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە، هێزێکی دوور لە بەرژەوەندیی حزبی کە ئامانجەکەی تەنیا پاراستنی کوردستان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، ستایشی هەوڵی بەردوامی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کرد لە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە و داواشیکرد، هاوکاری و هەماهەنگییەکان بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە بەردەوامبێت.