لە 24 كاتژمێردا لە سلێمانی 11 منداڵ بە نەبەكامی لەدایكبوون

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا لەبەشی منداڵی تازە لەدایكبووان 11 منداڵ بە نەبەكامی لەدایكبوون.

د.پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بڵاویكردووەتەوە “ئاگاداری ئەو دایكە بەڕێزانە دەكەینەوە كە دووگیانن و زۆر ئاگاداربن لەكاتی گەشت و سەیراندا بۆ ئەوەی منداڵەكانتان بەنەبەكامی لەدایكنەبن”.

ئاماژەی بەوەكردووە، ” بەداخەوە لە شەوی ڕابردووەوە و بە كەمتر لە 24 كاتژمێر تەنها لە بەشی منداڵی تازە لە دایكبووان لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون 11 منداڵ بە نەبەكامی لە دایكبوون كە بەشێكیان پەیوەندییان بە قەرەباڵغی و خراپی ڕێگاوبانەكان و تیژڕەوییەوە هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هەیبەت حەلبوسی: ئومێدمان پێتانە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ بوونی هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئومێدمان پێتانە…
Total
0
Share