کۆمسیۆن پابەندکرا بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی رایگەیاند، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان.

تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای رەسمیی یەکێتی رایگەیاندووە، “دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی یەکێتی بڕیاریدا و کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان”.

دەشڵێت، ”بەپێی بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن پێویستە کۆمسیۆن دەستبکاتەوە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیار لە دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە بڕیارێکدا کە ئەمڕۆ دەریکردووە، کۆمسیۆنی پابەندکردووە بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

هاوکات جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ”لەدوای بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی ئەنجومەنی کۆمسیارانە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان”.

“جەختیلەوەش کردەوە، ”پێویستە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیار لەسەر بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بدات، کە داوایکردووە كۆمیسیۆن ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

بازرگانی و پیشەسازی: گارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە کوردستان دادەمەزرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانین بۆ پشتگیریی هێزی پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییەك رفێندرا

هاوڵاتییەك لە باشووری خورماتوو رفێندرا. ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییەك كە پیشەی شوانكارییە لە نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی…
Total
0
Share