بازرگانی و پیشەسازی: گارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە کوردستان دادەمەزرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە کوردستان دادەمەزرێت”.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانی کرد کە بە مەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە (حەوت تەنی تا سی تەنی) لە هەرێمی کوردستان هاتبوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەدانیشتنەکەدا، رێنمایی پێویست لەبارەی دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستان و کارئاسانی و هاوکاری وەزارەت درایە کۆمپانیایەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
Total
0
Share